گۆڵ ئامانجمان خزمهتكردنی وهرزش دۆستانه بهبێ جیاوازی...
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سویسراو لەکاتی ئەنجامدانی راهێنانی یاریزانەکانی یانەی مۆناکۆدا، هاندەرێکی یانەی ریاڵ مەدرید داوا لە کیلیان مباپێ دەکات ئیمزای لەسەر درێسی یانەکە بۆ بکات و وێنەیەک بچرکێنن، بەڵام ناوبراو رەتیدەکاتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەو هاندەرەی ریاڵ مەدرید ناوی ریمۆندەو تەمەنی 14 ساڵە، دەچێتە شوێنی مەشق و راهێنانەکانی یانەی مۆناکۆ و داوا لە مباپێ دەکات ئیمزا لەسەر ئەو درێسە بکات کە پۆشیویەتی و لەهەمانکاتدا گرتەی ڤیدۆییەکەشی تۆماربکات، بەڵام هێرشبەرەکەی فەرەنسا رەتیدەکاتەوە ئیمزا لەسەر درێسی یانەی شاهانەدا بکات و وێنەی بگیرێت.
ئەو رەتکردنەوەیەی مباپێ لەکاتێکدایە پڕوپاگەندەیەکی بەهێز هەیە لەسەر چوونی کیلیان مباپێ بۆ ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید و بەرپرسانی ئەو دوو یانەیەش هیچ قسەیەک لەو بارەیەوە ناکەن.
لە وەرزی رابردوودا مباپێ بە ئاستێکی بەرزەوە خۆی نیشانداو بەو هۆیەوە سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشاوە.

No comments: