ئه‌رسیناڵ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌دات به‌ مۆناكۆ له‌به‌ر مباپی...! - Gool :: گۆڵ

728x90 AdSpace

Trending

ئه‌رسیناڵ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌دات به‌ مۆناكۆ له‌به‌ر مباپی...!


گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ به‌بێ جیاوازی...

يانەى ئارسناڵى ئنگليزى تا ئەم ساتەش كۆڵ نادات و بەردەوامە لە پێشكەشكردنى گرێبەستى خەيالى بۆ بەدەستهێنانى تواناكانى كيليان مباپى هێرشبەرى يانەى مۆناكۆى فەرەنسى و ئەم جارە بە گرێبەستێكى خەياڵيەوە هەوڵ گۆاستنەوەى ئەو ئەستێرە لاوەى فەرەنسا دەدات.
رۆژنامەى ميرۆرى ئنگليزى ئاشكراى كرد يانەكەى لەندەن لە بەرامبەرخۆيدا چەند ركابەرێكى گەورە دەبينێت كە هەوڵ بۆ گواستنەوەى مباپى دەدەن و هەر بۆيە گرێبەستێكى ١٢٥ مليۆن جونيەى ئەستەرلينى پێشكەش بە مۆناكۆ كردوە و نزيكە لەوەى خەونەكەى ببێت بەراستى, ئەويش دواى ئەوەى ئارسن فينگەر لەگەل باوكى مباپى كۆبوەتەوە و پێى راگەياندوە ئەگەر بێت و كورە ١٨ ساڵانەكەى پەيوەندى بە رياڵ مەدريدەوە بكات ئەوا كورسى يەدەگ چاوەرێى دەكات, بەڵام لەگەڵ ئارسناڵ جياواز دەبێت و يارى دەكات.
جێگاى باسە مباپى لە وەرزى رابردوو ئاستێكى بەرزى پێشكەش كرد و لەگەڵ مۆناكۆ توانيان نازناوى خولى پلەيەكى فەرەنسا بەدەست بهێنن.

ئه‌رسیناڵ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌دات به‌ مۆناكۆ له‌به‌ر مباپی...! Reviewed by marwan on July 02, 2017 Rating: 5 گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ به‌بێ جیاوازی... يانەى ئارسناڵى ئنگليزى تا ئەم ساتەش كۆڵ نادات و بەردەوامە لە پێشكەشكردن...

No comments: