گۆڵ ئامانجمان خزمهتكدرنی وهرزش دۆستانه بهبێ جیاوازی...
ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە چاوەڕوانی گرێبەستێکی نوێدایە کە بەم نزیکانە ڕایبگەیەنێت ، ئەویش هاتنی دانی سیبایۆسە کە یاریزانی یانەی ریاڵ بیتیسە.
لە هەواڵێکی ڕۆژنامەی ASی ئیسپانیادا هاتووە، ریاڵ مەدرید لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا گرێبەستە نوێیەکەی ڕادەگەیەنێت ، ئەویش کڕینی دانی سیبایۆسە ، کە ئەم یاریزانە لە پێشوودا وتبوی کەمێک کاتم دەوێت بۆ بیرکردنەوە لە بەجێهێشتنی ریاڵ بیتیس.
سیبایۆس لەگەڵ سەرۆکی یانەی ریاڵ بیتیس دانیشتنی کردووەو پێ وتووە کە دەچێتە یانەی ڕیاڵ مەدرید، هەرچەندە چەندین یانە تر هەن گرنگی پێ دەدەن وەکوو یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنەو و یۆڤانتۆس.
بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکان، ریاڵ مەدرید ئەم گرێبەستە بە بڕی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ ئەنجامدەدات ، بەوەش سیبایۆس ئامادە دەبێت بۆ یارییەکانی ڕیاڵ مەدرید کە بڕیارە لە ئەمریکا ئەنجامیبدەن.
سەرۆکی یانەی ڕیاڵ بیتیس داوای لە پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید کردووە کە مارکۆس لۆرنتیان بداتێ وەک شویگرەوەیەک بۆ سیبایۆس ، بەڵام زیدان ئەمەی پێ باش نەبووە.
No comments: