گۆڵ ئامانجمان خزمهتكردنی وهرزش دۆستانه بهبێ جیاوازی...
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی داوا لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات کاتی یارییەکەی لە جامی سوپەری ئیسپانیادا بۆ بگۆڕێت کە ڕووبەڕوی یانەی بەرشەلۆنە دەبێتەوە.
یارییەکە بە دوو قۆناغە چوون و هاتن ، کە لە ١١ و ١٤ی مانگی داهاتوو دەکرێت.
ڕیاڵ مەدرید داوای لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووە کە کاتەکەی بۆ بگۆڕێت ، چونکە جێی قبوڵکردن نیە کە لە ڕۆژی ٨ی مانگدا یاری جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر بە مانچستەر یونایتد ئەنجامدەدەن و لە دوای تەنیا ٣ ڕۆژ ڕووبەڕوی بەرشەلۆنەش دەبنەوە.
بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی مۆندۆ ، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەو داوایەیی ڕیاڵ مەدرید ڕازیبووەو بۆی دەکاتە ١٣ی مانگی ٨ی داهاتوو لە یاریگای کامپ نوو ، یاری گەڕانەوەش لە ١٦ی هەمان مانگ لە یاریگای بێرنابیۆ.
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە کۆبوونەوە دەکات و بە تەواوی بڕیار لەسەر ئەم کاتە نوێیە دەدات.
No comments: