ڤیدیۆ.. جوانترین گۆڵى قۆناغى پێش کۆتایى چامپیۆنز لیگ هەڵبژێردرا - Gool :: گۆڵ

728x90 AdSpace

Trending

ڤیدیۆ.. جوانترین گۆڵى قۆناغى پێش کۆتایى چامپیۆنز لیگ هەڵبژێردرا


گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ به‌بێ جیاوازی

گۆڵى یەکەمى رۆناڵدۆ لە بەرامبەر بایرن میونشن لە یاریگاى ئەلیانز ئەرینا، بە جوانترین گۆڵى قۆناغى چارەکى کۆتایى چامپیۆنز لیگ هەڵبژێردرا.
سایتى فەرمى یەکێتى تۆپى پێى جیهان راپرسییەکى بۆ جوانترین گۆڵى قۆناغى چارەکى کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەم وەرزەى ئەوروپا ئەنجامدا و گۆڵى یەکەمى کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارى چونى ریاڵ مەدرید بەرامبەر بایرن میونشن لە یاریگاى ئەلیانز ئەرینا پلەى یەکەمى بەدەست هێناوە.
گۆڵەکەى رۆناڵدۆ لەسەدا ٣٦ى دەنگەکانى بەدەست هێناوە و کەوتووەتە پێش گۆڵى دووەمى پاولۆ دیبالاى هێرشبەرى یانەى یۆڤانتۆس، کە ئەم لە یارى چوندا بەرامبەر بەرشەلۆنە تۆماریکرد.
رۆناڵدۆ لەم قۆناغەى چامپیۆنز لیگدا ئاستێکى بەرزى پێشکەش کرد و هۆکارى سەرکەوتنى ریاڵ مەدرید بوو بۆ قۆناغى پێش کۆتایى و توانى لە هەردوو یارى چون و گەڕانەوەدا پێنج گۆڵ تۆماربکات.


ڤیدیۆ.. جوانترین گۆڵى قۆناغى پێش کۆتایى چامپیۆنز لیگ هەڵبژێردرا Reviewed by marwan on May 01, 2017 Rating: 5 گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ به‌بێ جیاوازی گۆڵى یەکەمى رۆناڵدۆ لە بەرامبەر بایرن میونشن لە یاریگاى ئەلیانز ئەرینا، بە...

No comments: