گۆڵ ئامانجمان خزمهتكردنی وهرزش دۆستانه بهبێ جیاوازی...
ئەم شەو دواين يارى چوونى قۆناغى نيوەى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا لە نێو خاكى فەرەنسا لە نێوان هەردوو يانەى (مۆناكۆى فەرەنسى و يوڤانتۆسى ئيتالى) ئەنجام دەدرێت.
هەردوو يانە تا ئێستا چوار جار رووبەرووى يەك بوونەتەوە كە يانە ئيتاليەكە ٢ دوو جار براوە بوە و يانەفەرەنسيەكەش جارێك و ياريەكيش يەكسان بوون, ياريەكەى ئەم شەو كە لە كاتژمێر ٩:٤٥م بە كاتى هەرێمى كوردستانە لە نێو ياريگاى لويسى دووەم ئەنجام دەدرێت.
يانەى يوڤانتۆس كە لە قۆناغى ٨ توانى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى لە پاڵەوانێتيەكە بكاتە دەرەوە هەوڵەكانى بۆ دووبارە كردنەوەى هەمان سيناريۆيە لە نێو خاكى كەڵەشێرەكان, لە بەرامبەريشدا يانەى مۆناكۆ كە خاوەن لاوترين ياريزانەكانە دەيەوێت بە سود وەرگرتن لە ياريگا و هاندەرانى ئەنجامى ياريى چوون لە بەرژەوەندى خۆى يەكلايى بكاتەوە.
No comments: