گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه به‌بێ جیاوازی...
ئیداره‌ی یانه‌ی ئه‌رسیناڵی ئینگلیزی نزیك بوونه‌ته‌وه له تازه كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی هیكتۆر بیلیرینی ئیسپانی و ئاماده نیین بیفرۆشن به به‌رشه‌لۆنه جگه له‌یه‌ك حاڵه‌تدا نه‌بێت
ڕۆژنامه‌ی (دۆن باڵۆن) له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه ده‌ری خستووه كه به‌رشه‌لۆنه سووره له‌سه‌ر هێنانی هیكتۆر بیلیرینی یاریزانی ئه‌رسیناڵ و ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه‌دا بیگوازێته‌وه بۆ ڕیزه‌كانی و یانه‌ی ئه‌رسیناڵ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه بیفرۆشێت و بۆنده‌كه‌ی تازه ده‌كاته‌وه
(دۆن باڵۆن) ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن ده‌یه‌وێت ئاردا توران و كۆكۆرێلایه بگوازێته‌وه له‌م هاوینه‌دا و هه‌ر دوو یاریزانه‌كه‌شی ده‌یه‌وێت بیگوازێته‌وه یاریزانی باسایه به‌و مه‌رجه ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت كه ئه‌و دوو یاریزانه‌ی بداتێ و ئه‌ویش هیكتۆر بیلیرینی ده‌داتێ
هیكتۆر بیلیرینی پێشتر له لاماسیای به‌رشه‌لۆنه یاری كردووه بۆیه به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت بیگه‌ڕێنێته‌وه ڕیزه‌كانی
No comments: