گۆڵ ئامانجمان خزمهتكردنی وهرزش دۆستانه بهبێ جیاوازی...
پاش ئەوەى شاسوار عەبدول واحید بوو بە سەرۆکی فەخری ، نوێکارییەکان لۆگۆی یانەى سلێمانیشی گرتەوەو لۆگۆ نوێیەکەش ئاشکراکرا.
شاخی گۆیژە وەک هێماى سەرەکی شاری سلێمانی لە لۆگۆی نوێی یانەکە رەنگی داوەتەوە و رەنگە سورەکەش وەک هێما و درێسی یانەى سلێمانی بەکار هێنراوە.
لەماوەى رابردودا شاسوار عەبدول واحید خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی نالیا پرۆژەیەکی بەهێزکردنەوەی تۆپی پێی یانەکە و نۆژەنکردنەوەى یاریگاکەى پێشکەشی یانەى سلێمانی کرد و بەکۆی دەنگ وەک سەرۆکی فەخری یانەکە دەستنیشانیان کرد.
لە دەستپێکی گۆڕانکارییەکاندا لۆگۆی یانەى سلێمانی گۆڕدرا و لۆگۆ نوێیەکەش ئێستا لە یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا و یەکێتیی تۆپی پێی عێراق تۆمارکراوە.
یانەى سلێمانی لە ساڵی 1956 ەوە دامەزراوە و پێشتر دوو جار گۆڕانکاری لە لۆگۆی یانەکەدا کردووە.
لۆگۆ تازهكه
No comments: