گۆڵ ئامانجمان خزمهتكردنی وهرزش دۆستانه بهبێ جیاوازی...
دێڤید دی خیای گۆڵپارێزی ئیسپانی دوێنێ یەكشەم دوایین یاریی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد ئەنجامداوە و بۆ وەرزی داهاتوو لە ریزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یاریی دەكات.
دوێنێ یەكشەم یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە گەڕی 37ی خولی نایابی ئینگلیزیدا بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ بە یانەی تۆتنهام دۆڕا.
رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: ئەم یارییە دوایین یاریی بوو كە دی خیا لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد ئەنجامی دا و بۆ وەرزی داهاتوو بە بەهای 60 ملیۆن پاوەن روو لە یانەی ریال مەدرید دەكات.
یانەی مانچستەر یونایتد لە فرۆشتنی دی خیا بڕی 42 ملیۆن پاوەن قازانج دەكات، دوای ئەوەی لە ساڵی 2010 بە 18 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كڕی بووی.
رۆژنامەكە بڵاویشی كردەوە كە دی خیا چیتر یاریی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد ناكاتەوە و جۆزێ مۆرینۆی راهێنەر لەو 2 یارییەی كە لە خولی نایابی ئینگلیزی ماوە پشت بە گۆڵپارێزی لاوی یانەكەی گویل پێرێرا دەبەستێ.
دی خیا هەروەها لە یاریی كۆتای خولی ئەوروپاشدا بەرامبەر یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندیش یاریی ناكات كە بڕیارە 24ی ئەم مانگە بێتە ئەنجامدان، مۆرینۆ لەو یارییەدا پشت بە گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی سێرجیۆ رۆمێرۆ دەبەستێ.

No comments: