گۆڵ ئامانجمان خزمهتكردنی وهرزش دۆستانه بهبێ جیاوازی...
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەگەڵ ئەوەی چاویکی لە دەستکەوتێکە لەم وەرزەدا، هاوکاتیش بیری لای دیاریکردنی ڕاهێنەری نوێیە بۆ وەرزی داهاتوو کە چەند ناویک لە بەردەستدان.
یانەی بەرشەلۆنە بڕیارە لە ڕۆژی ٢٩ی مانگی داهاتوودا، بە فەرمی ناوی ڕاهێنەری نوی ئاشکرا بکات، کە شوینی لویس ئینرکی ڕاهێنەر دەگرێتەوە.
لویس ئینری لە مانگی دووی ئەمساڵدا ڕایگەیاندبوو ، لە دوای ئەم وەرزە واز لە ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە دەهێنێت ، چەندین ناویش لە ئێستادا پاڵێوراون بۆ شوێنگرەوەی ئینرکی لەوانە خوان کارۆس ئینزۆ کە یاریدەدەری ئینرکی خۆیەتی، هەروەها ئینستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیک بیلباو و خۆرخی سامپاولی ڕاهێنەری یانەی سیڤیلییەو ڕۆناڵد کۆمانی ڕاهینەری یانەی ئێڤەرتۆن و ساکریستانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ سۆسیداد.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ کە لە بەرشەلۆنەوە نزیکە بڵاویکردەوە، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر ئەوە ڕێکەوتوون کە بە فەرمی ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە ناوی ڕاهێنەری نوێ ئاشکرا بکەن.
No comments: