گۆڵ ئامانجممان خزمهتكردنی وهرزش دۆستانه بهبێ جیاوازی...
خۆرخێ سامپاولى ئەو ئەركەى لێى داواكرابوو لە لايەن يانەى ئشبيليەوە بۆ ئەم وەرزە تارادەيەك بە سەركەوتوويى جێبەجێى كرد و توانى يانەكە بگەيەنێتە قۆناغى پالاوتنى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا, هەر بۆيە ئێستاش پلانى رۆشتنى داناوە كە ئەگەرى هەيە لە چەند رۆژى داهاتوو جێبەجێى بكات.
رۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى لە راپۆرتێكيدا بلاوى كردەوە كە سامپاولى ئومێدى وايە لەگەڵ يانەكەى بگەنە رێككەوتنێكى نافەرمى لە پێناو هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكە بۆ وەرزى داهاتوو, ئەمەش لە پێناو مەشقدانەوەى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى (ئەرجەنتين).
رۆژنامەكە گريمانەى ئەوەى كردوە كە رۆژى هەينى داهاتوو سامپاولى لە كرنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا هەواڵى رۆشتنى لە ريزەكانى ئشبيليە ئاشكرا بكات, دواتريش كار لەسەر ئەوە دەكات ليستى ئەو ياريزانانەى ئەرجەنتين ئامادە بكات كە بريارە لە مانگى داهاتوو لە يارى وديدا بانگهێشتيان بكات.
سپۆرت ئاماژەى بۆ ئەوەشكردوە كە ميسى لە ليستى يەكەمى پێكهاتەكەى سيمۆنى دەبێت هەروەها چەند ياريزانێكى تر كە پێشتر لە ريزى ئەرجەنتين بوون لەوانە ئيكاردى.
جێگاى باسە گرێبەستەكەى سامپاولى لەگەڵ ئشبيليە تا وەرزى ٢٠١٨ و نرخى هەڵوەشاندنەوەى دەگاتە ١.٥مليۆن يۆرۆ.
No comments: