جێگرەوەيەكى نوێ بۆ لويس ئنريكى ...! - Gool :: گۆڵ

728x90 AdSpace

Trending

جێگرەوەيەكى نوێ بۆ لويس ئنريكى ...!


گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ به‌بێ جیاوازی...

دواى ئەوەى لويس ئنريكى بەرەگەز ئسپانى و راهێنەرى يانەى بارشەلۆنە ئاشكراى كرد كە تا كۆتايى ئەم وەرزە ئەركى راهێنەرايەتى يانە كەتەلۆنيەكە دەكات, هەر بۆيە ئيدارەى يانەكە بەدواى جێگرەوەيەكى شياودا دەگەرێن.
لە ئێستاشدا راپۆرتە هەواڵيەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بارشەلۆنە و لۆران بلانى بەرەگەزى فەرەنسى لێك نزيك بونەتەوە, هەر لەو بارەيەوە راديۆى كەتەلۆنيا ئاشكراى كردوە كە ئيدارەى بارشەلۆنە پەيوەنديان بە لۆران بلان و بەرێوەبەرى كارەكانى كردوە لەسەر ئەوەى كە دەكرێت لەسەرەتاى وەرزى نوێ ئەركى راهێنەرايەتى يانەكەى پێبسپێرن.
ئەوەش هاتوە كە لۆران بلان گرنگى بەوە دەدات تا ئەو ئەركە لە ئەستۆ بگرێت و ببێتە جێگرەوەى ئێنريكى, ئەمەش لە كاتێكدايە كە بەرێوەبەرى كارەكانى رايگەياندوە لۆران بلانى راهێنەرى پێشووى يانەى پاريس سانجێرمان دەيەوێت لە سەرەتاى وەرزى داهاتوو بگەرێتەوە سەر كارەكەى و لە دەرەوەى فەرەنسا راهێنەرايەتى يەكێك لە يانە گەورەكان بكات.
لۆران بلان لەو كاتەوەى كە لە وەرزى رابردوو دەستى لە كارى راهێنەرايەتى يانەى پاريس سانجێرمان هەلگرتوە پەيوەندى بە هيچ يانەيەكى ترەوە نەكردوە, بلان پێشتر وەك ياريزان لە وەرزى ١٩٩٦/٩٧ درێسى بارشەلۆنەى پۆشيوە.
جێگرەوەيەكى نوێ بۆ لويس ئنريكى ...! Reviewed by marwan on May 03, 2017 Rating: 5 گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ به‌بێ جیاوازی... دواى ئەوەى لويس ئنريكى بەرەگەز ئسپانى و راهێنەرى يانەى بارشەلۆنە ئاشكرا...

No comments: