‌ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید ٩٠ خولەکی مێژووی یاری دەکات...! - Gool :: گۆڵ

728x90 AdSpace

Trending

‌ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید ٩٠ خولەکی مێژووی یاری دەکات...!


گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ به‌بێ جیاوازی...

ئەمڕۆ دوو یاری لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و گرنگترین یاریش لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و سێڵتا ڤیگۆدایە.
ئەم یارییە ، یارییەکی دواخراوی هەفتەی ٢١و دەبوایە لە ڕۆژی ٥ی مانگی ٢ی ڕابردوودا ئەنجامبدرایە، بەڵام بەهۆی خراپی کەش و هەواو جوڵاوی بە شێک لە سەقفی یاریگای سێڵتا ڤیۆ، ئەو یارییە بۆ ڕۆژی ١٧ی مانگ ، واتە ئەمڕۆ چوارشەممە دواخراوە.
ئەو یارییە کاتژمێر ١٠:٠٠ لە یاریگای پالایدۆس ئەنجامدەدرێت ، هەردوو یانەش لە یاری یەکەمیاندا کە ئەنجامیانداوە ٢ بە ١ بە سودی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییهاتووە.
ڕیاڵ مەدرید ئێستا ٨٧ خاڵی هەیەو لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیادایە ، بەرشەۆنەش بە هەمان خاڵ پێشەنگە بەڵام ئەمیان بە جیاوازی گۆڵ.
ڕیاڵ مەدرید ٩٠ خولەکی مێژووی ئەمشەو یاری دەکات و پێویستی بە سێ خاڵی یارییەکە هەیە، تاکوو بتوانێت هیوای بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە هەبێت.
ڕیاڵ مەدرید گەر لەم یارییەدا سێ خاڵ بەدەستبێنێت ، لە یاری داهاتووشدا بەرامبەر بە مالاگا یەکسانبێت ، ئەوا هەر دەتوانێت نازناوەکە بە سودی خۆی یەکلا بکاتەوە، بەڵام یەک شکست کارەکەی لێ تێکدەدات.
ڕیاڵ مەدرید دوو یاری لە بەردەمدا ماوە چونکە یاری دواخراوی هەیە، بەڵام بەرشەلۆنە یەک یاری لە بەردەمدا ماوە، بۆیە هیوای بەرشەلۆنە دۆڕاندنی ڕیاڵ مەدرید لە یەکێک لەو دوو یارییەی کە ماویەتی بەرامبەر بە مالاگا و سێڵتا ڤیگۆ ئەنجامی بدات.
هەریەکە لە گاریس بەیڵ و کارڤاخال و جەیمس ڕۆدریگز بەشداری ئەم یارییە ناکەن ، بەڵام ئەوانی تر ئامادەن.
زینەدین زێدان، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند، ئەوان بە تەواوی بۆ ئەم یارییە ئامادەن.
لە بەرامبەدا یانەی سێڵتا ڤیگۆ دەیەوێت لە یاریگای خۆی ڕیگری لە بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید بکات ، هاوکات ئاواتەکەی بەرشەلۆنەش بێنێتە دی کە ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتن بەدەستنەهێنێت، بەڵام تیپەکەی زیدان وەک خۆیان دەڵین بۆ سەرکەوتن هاتونەتە یاریگای پالایدۆس.
هەر لە یارییە دواخراوەکاندا کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکی ئەمشەو، یانەی ساوسهامپتۆن لە یاریگای خۆی میواندار یانەی مانچستەر یونایتد دەکات.
ئەم یارییە دواخراوە بۆ ئەمشەو و لە هەفتەی ٢٨ دایە ، کە دەبوایە لە ڕۆژی ١٢ی مانگی ٣ی ڕابردوودا ئەنجامبدرایە.
‌ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید ٩٠ خولەکی مێژووی یاری دەکات...! Reviewed by marwan on May 17, 2017 Rating: 5 گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ به‌بێ جیاوازی... ئەمڕۆ دوو یاری لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و گرنگترین یار...

No comments: