گۆڵ ئامانجمان خزمهتكردنی وهرزش دۆستانه بهبێ جیاوازی...
ریاڵ مەدرید گەیشتە رێککەوتنى کۆتایى لەسەر نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى مارکۆ ئەسینسیۆ بۆ ماوەى شەش ساڵ.
رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردەوە، یانەى ریاڵ مەدرید لە چەند رۆژى داهاتوودا گرێبەستە نوێکەى مارکۆ ئەسینسیۆى یاریزانى لاوى تیپەکەى رادەگەیەنێت، ئەمەش پاش ئەوەى لەگەڵ بەڕیوەبەرى کارەکانى یاریزانە لاوەکە گەیشتوونەتە رێککەوتنى کۆتایى لەسەر نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیان تا ٢٠٢٣.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، موچەى ساڵانەى ئەسینسیۆ هاوشێوەى موچەکانى کارفاخال و کۆڤاسیچ و ڤاسکیزى لێ کراوە و بڕى سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەش بۆ٣٥٠ ملیۆن یۆرۆ زیادکراوە.
ئەمە بۆ دووەم جارە ریاڵ مەدرید گرێبەستەکەى ئەسینسیۆى ٢١ ساڵ نویدەکاتەوە، ئەمەش دواى ئەو ئاستە بەرزى ناوبراو لەم وەرزەى رابردوودا پێشکەشى کرد و توانییان خولى ئیسپانیا و خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بەدەست بهێنن.
No comments: