گۆڵ ئامانجمان خزمهتكردنی وهرزش دۆستانه بهبێ جیاوازی...
ڕۆژنامەهەواڵيەكانى پرتوگال بەسودبينين لە ڕۆژنامەى “موندو ديبورتيفو” ى ئيسپانى ڕايانگەياند كە كرستيانۆ ڕۆناڵدۆ فشارى خستوەتە سەر ئيدارەى يانەى ڕياڵ مادريد تا تا بۆندێكى نوێى پێشكەش بكەن .
ئيدارەى يانەكە لە ماوەى ڕابردوودا بۆندى ياريزانە پرتوگاليەكەى تا ساڵى ٢٠٢١ نوێ كردبويەوە بە موچەى ساڵانەى ٢٢ مليۆن يۆرۆ .
هەر لەو سەرچاوەوە ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە يانە “صينيەكان” دەيانەوێت بۆند لەگەڵ كرستيانۆ ڕۆناڵدۆ واژۆبكەن بە بڕى ٢٠٠ مليۆن يۆرۆ ، ئەم فشارەى كرستيانۆ لەئيدارەى يانەكەى بە زۆرى بەڕێوبەرى كارەكانى ” خورخێ ميندز” بوە تا فشار بخاتە سەر ئيدارەى ڕياڵ مادريد بۆ نوێكردنەوەى بۆندەكەى هەرەوەها بەرزكردنەوەى موچەى ساڵانەكەى ،هەروەك چۆن ميسى لەگەڵ ئيدارەى يانەكەى كردويەتى و موچەى ساڵانەكەى بەرزكردوەتەوە بۆ ٣٠ مليۆن يۆرۆ لەساڵێكا .
ئەو ئاستە بەرزەى كرستيانۆ پێشكەشى دەكات بە بەدەستهێنانى نازناوى خولى يانەپاڵەوانەكانى ئەوروپا و خولى ئيسپانى و گۆڵكارى يانەپاڵەوانەكان وهەروەها بەياريزانى يەكەم دادەنرێ بۆبەدەستهێنانى تۆپى ئاڵتوونى ،بەمەش فشارەكانى بۆسەر يانەى ڕياڵ مادريد كاريگەرى زۆرى دەبێت و فشارەكانى كرستيانۆ لەم كاتەيا لەجێگاى خۆيەتى بۆ نوێكردنەوەى بۆندەكەى و بەرزكردنەوەى موچەى ساڵانەكەى .
No comments: