فلۆرەنتینۆ پیرێز لێدوانێکی چاوەڕوان نەکراو دەدات...! - Gool :: گۆڵ

728x90 AdSpace

Trending

فلۆرەنتینۆ پیرێز لێدوانێکی چاوەڕوان نەکراو دەدات...!


گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ به‌بێ جیاوازی...

فلۆرەنتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەکەی لێدوانێکی چاوەڕوان نەکراو دەدات .
لەماوەی رابردوودا پەیوەندیکردنی ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید بەیانەی مانچستەر یونایتدەوە هەواڵی گەرمی رۆژنامەکانی ئیسپانیا و بەریتانیا بوو ، بەڵام پیرێز ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.
سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەی میرەری بەریتانی راگەیاندووە فرۆشتنی مۆراتا بە مانچستەر یونایتد دوورە لە راستیەوە.
وتوشیەتی " ئێمە گفتوگۆمان لەگەڵ مانچستەر یونایتد نەکردووە، خوێندمەوە کە ئێمە گەیشتوینەتە رێککەوتن، بەڵام نازانم بە چەند ملیۆن ، ئەو هەواڵە دوورە لەراستییەوە".
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ یانەی مانچستەر یونایتد بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی مۆراتا خستووەتە بەردەم ریاڵ مەدرید ، بەڵام پیرێز بەو لێدوانەی سەرجەم ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە
فلۆرەنتینۆ پیرێز لێدوانێکی چاوەڕوان نەکراو دەدات...! Reviewed by marwan on June 29, 2017 Rating: 5 گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ به‌بێ جیاوازی... فلۆرەنتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبە...

No comments: