گۆڵ ئامانجمان خزمهتكردنی وهرزش دۆستانه بهبێ جیاوازی...
دواى ئەوەى لە رۆژنامە بەناوبانگەكانى ئەورپا چەندين هەواڵ لەسەر رۆشتن يان مانەوەى لە يانەكەى بڵاو كرايەوە, ريناتۆ سانچێزى بەرەگەز پرتوگالى و ياريزانى يانەى بايەرمونيخى ئەڵمانى داهاتووى خۆى لەگەڵ يانە باڤاريەكە يەكلاى كردەوە.
ريناتۆى تەمەن ١٩ ساڵ لە لێدوانێكى بۆ دەزگاكانى راگەياندن وتى: “بايەرمونيخ يانەيەكى باشە, ئاگادارى دەنگۆكان نيم و نازانم چى روودەدات, بەڵام لێرە دەمێنمەوە”.
وتيشى: “دەمەوێت لێرە بمێنمەوە, هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ئەوەى بتوانم لێرە بەردەوام بم, هەلى زۆرباشم پێدەدرێت بۆ ئەوەى خۆم بسەلمێنم”.
ريناتۆ سانچێز دواى ئەوەى توانى لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەكەى نازناوى جامى نەتەوەكانى ئەوروپاى ٢٠١٦ بەدەستبهێنن, لە يانەى بێنفيكاوە بە برى ٣٥ مليۆن يۆرۆ پەيوەندى بە يانەى بايەرمونيخەوە كرد, بەڵام تا ئێستا نەيتوانيوە وەك پێويست متمانەى كارلۆ ئەنچيلۆتى راهێنەر بەدەست بهێنێت.
No comments: