ڕیاڵ مه‌درید نرخی فرۆشتی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی دیاری كرد...! - Gool :: گۆڵ

728x90 AdSpace

Trending

ڕیاڵ مه‌درید نرخی فرۆشتی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی دیاری كرد...!


گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ به‌بێ جیاوازی...

دواى ئەوەى رۆژنامەى ماركا بڵاوى كردەوە كە كريستيانۆ رۆناڵدۆى پرتوگالى و هێرشبەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى بەهۆى ئەو تۆمەتانەى سەبارەت بە خۆدزينەوە لە باج ئاراستەى كراوە و يانەكەى پشتيوانى ناكات بەنيازە بۆ وەرزى داهاتوو ريزەكانى مێرەنگى بەجێبهێڵێت, لاى خۆشيەوە ئيدارەى يانەى رياڵ مەدريد لە بەياننامەيەكى فەرميدا نرخى ئەستێرەكەى ئاشكرا كرد.
پێگەى ديڤينسا سێنترال بڵاوى كردەوە يانەى شاهانە برى ٢٠٠ مليۆن يۆرۆى بۆ نرخى رۆناڵدۆ داناوە و هەر يانەيەك دەيەوێت تواناكانى ئەو ئەستێرەيە بەدەستبێهێت.
رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد كە يانەكانى پاريس سانجێرمان و مانچستەر يونايتد تاكە دوو يانەيە كە پێشتريان هەوڵى واژۆكردنى گرێبەستيان لەگەڵ رۆناڵدۆ دەدا.
ديڤينسا ئەوەشى ئاشكرا كردوە كە رياڵ مەدريد لارى نيە لە رۆشتنى رۆناڵدۆ بەڵام مەرجى ئەوەيە ئەو يانەيەى دەيەوێت گرێبەستى لەگەڵ واژۆ بكات ٢٠٠ مليۆن يۆرۆ بدات, كە ئەمەش كارێكى زۆر قورسە بۆ هەموو ئەو يانانەى گرنگى بە تواناكانى رۆناڵدۆ دەدەن.
ڕیاڵ مه‌درید نرخی فرۆشتی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی دیاری كرد...! Reviewed by marwan on June 17, 2017 Rating: 5 گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ به‌بێ جیاوازی... دواى ئەوەى رۆژنامەى ماركا بڵاوى كردەوە كە كريستيانۆ رۆناڵدۆى پرتوگالى و...

No comments: