مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ: ڤیراتی یاریزانی بەرشەلۆنەیە...! - Gool :: گۆڵ

728x90 AdSpace

Trending

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ: ڤیراتی یاریزانی بەرشەلۆنەیە...!


گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ به‌بێ جیاوازی...

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی ئاماژەیەكی تری بۆ پەیوەندیكردنی ماركۆ ڤیراتی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئیتاڵی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە وەرزی داهاتوودا بڵاو كردەوە.

رۆژنامەكە لە ژمارەی پێشوویدا وێنەیەكی ڤیراتی لەسەر لاپەڕەی سەرەكی بڵاو كردبووەوە كە تێیدا یاریزانەكە دەردەكەوێت رۆژنامەكەی بەدەستەوەیە.

رۆژنامەكە لەگەڵ وێنەكەدا راپۆرتێكی بڵاو كردبووەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدابوو كە ڤیراتی بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەكات و لە ریزی ئەو یانەیەدا لەنێو یاریگەی كامپ نوو یاریی دەكات.

رۆژنامەكە لە راپۆرتەكەدا پرسیاری لە ڤیراتی كردبوو سەبارەت بە وێستگەی داهاتووی، لەمبارەیەوە ئەم یاریزانە رایگەیاندبوو كە جارێ ناتوانێ باس لە قۆناغی داهاتوو و ئەو یانەیە بكات كە وەرزی داهاتوو یاریی تێدا دەكات.

رۆژنامەكە جەختیشی كردبووەوە كە ڤیراتی و دۆناتۆ دی كامپلی بەڕێوەبەری كارەكانی بە مەبەست بێ دەنگیان هەڵبژاردووە و نایانەوێ هیچ زانیارییەك بۆ دەزگاكانی راگەیاندن بدركێنن، بەڵام بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسییان ئاگادار كردووەتەوە كە چیتر ناتوانن لە ریزی یانەكەیاندا یاریی بكەن.

رۆژنامەكە هەفتەی رابردوو لە راپۆرتێكی تردا بڵاوی كردەوە: ڤیراتی بە هاوڕێ نزیكەكانی گوتووە كاتی ئەوە هاتووە پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات كە هەر لە منداڵییەوە خەونی پێوە دەبینێ.

هەروەها گوتوویەتی: ئەگەر لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ئیمزا نەكات، ئەوا هەرگیز جارێكی تر ئەو هەلەی بۆ هەڵناكەوێتەوە.

رۆژنامەكە جەختیشی كردەوە كە ڤیراتی راستەوخۆ داوی لە بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان كردووە رێگەی پێ بدەن خەونەكەی بهێنێتە دی ئەویش یاریكردنە لەنێو یاریگەی كامپ نوو.


مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ: ڤیراتی یاریزانی بەرشەلۆنەیە...! Reviewed by marwan on June 17, 2017 Rating: 5 گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ به‌بێ جیاوازی... رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی ئاماژەیەكی تری بۆ پەیوەندیكردنی ما...

No comments: