گۆڵ ئامانجمان خزمهتكردنی وهرزش دۆستانه بهبێ جیاوازی...
ئەم وەرزە رۆشتنى ناوەراستكارى لاو (ريناتۆ سانچێز)ى بەرەگەز پرتوگالى لە ريزەكانى يانەى بايەرمونيخى ئەڵمانى يەكلايى بوەتەوە و هەريەكە لە يانەكانى بارشەلۆنە و مانچستەريونايتد هەوڵ بۆ بەدەستهێنانى تواناكانى دەدەن.
لەو بارەيەوە پەرەى “Diario Gol” بڵاوى كردەوە كە يانەى مانچستەريونايتدى ئنگليزى گرێبەستێكى پێشكەشى ريناتۆ كردوە, بەڵام لاوە پرتوگاليەكە چاوەرێى گرێبەستى بارشەلۆنەيە و خەون بەوەوە دەبينێت لە ريزەكانى بلوگرانا يارى بكات.
ئەوەش هاتوە كە كە ريناتۆ سانچێز تا ئێستا رەزامەندى بەرامبەر گرێبەستەكەى مانيو دەرنەبريوە و بە (خۆرخێ مێندێز)ى بەرێوەبەرى كارەكانى راگەياندوە ئەو گرێبەستانەى پێشكەشى دەكرێت گرنگى پێنەدات چونكە چاوەرێى گرێبەستى فەرمى يانەى بارشەلۆنە دەكات.
جێگاى باسە ريناتۆ لە وەرزى ٢٠١٦ بەبرى ٣٥ مليۆن يۆرۆ لە يانەى بێنفيكاوە پەيوەندى بە بايەرمونيخەوە كردوە و لەم وەرزە بەشدارى ١٧ يارى كردوە كە شەش ياريان بە شێوەى سەرەكى بوە.
No comments: