گۆڵ ئامانجمان خزمهتكردنی وهرزش دۆستانه بهبێ جیاوازی...
ئيدارەى يانەى چێلسى لەندەنى نيگەرانن لەو كارەى ئەنتۆنيۆ كۆنتى بەرەگەز ئيتالى و راهێنەرى يانەكەيان بەرامبەر ديێگۆ كۆستاى بەرەگەز ئسپانى ئەنجاميداوە كە هۆكارى زيانێكى گەورە بووە بۆ بلوز.
رۆژنامەى سەن بلاوى كردەوە كە ئەنتۆنيۆ كۆنتى ناچارە لە بەردەم ئيدارەى يانەى چێلسى داواى لێبوردن بكات بەهۆى ئەوەى ديێگۆ كۆستاى ئاگادار كردۆتەوە لەوەى كە وەرزى داهاتوو چێلسى نايەوێت گرێبەستەكەى نوێ بكاتەوە و لە پلانەكانيدا نيە.
رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كرد ئەم كارەى كۆنتى بوەتە هۆى ئەوەى چێلسى زياتر لە ١٠ مليۆن زيان بكات چونكە يانەكانى تر ئاگادار بوونەتەوە لەوەى دەستبەردارى هێرشبەرەكەيان بوون و ئەمەش نرخى دابەزاندوە.
No comments: