گۆڵ ئامانجمان خزمهتكردنی وهرزش دۆستانه بهبێ جیاوازی...
لە ئێستادا يانەى مانچستەريونايتدى ئنگليزى ئامادەكارى دەكات بۆ پێشكەشكردنى گرێبەستێكى گەورە لە پێناو بە دەستهێنانى تواناكانى نيمار داسيلڤاى بەرازيلى و هێرشبەرى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى.
پێگەى كالچيۆ مێركاتۆى ئيتالى لە هەواڵێكيدا كە ئەمرۆ بڵاوى كردۆتەوە باسى لەوە كردوە كە شەيتانە سورەكان كار لەسەر ئەوە دەكەن نيمار داسيلڤا بهێننە ريزەكانيان بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێكيان ئامادە كردوە كە نزيكەى ١٧٠ مليۆن جونيەى ئەستەرلينى دەبێت.
پێگەى كالچيۆ مێركاتۆ ئاماژەى بەوەشكردوە كە يانە ئنگليزيەكە دواى ئەوەى لە تواناكانى هێرشبەرى سويدى بێبەش بوو بەهۆى ئەو پێكانە قورسەى دووچارى بووەتەوە, هەربۆيە نيمارى بۆ جێگرەوەى دەستنيشان كردوە, ئەمە لە كاتێكدايە كە يانەى بارشەلۆنە ١٧٠ مليۆن جونيەى ئەستەرلينى وەك مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكەى نيمار ديارى كردوە.
No comments: