گۆڵ ئامانجمان خزمهتكردنی وهرزش دۆستانه بهبێ جیاوازی...
رۆژنامەكانى ئسپانيا ئاشكرايان كرد كە فلۆرەنتينيۆ پێرێزى سەرۆكى يانەى رياڵ مەدريد رێگە دەدات گاريس بەيڵ بۆ وەرزى داهاتوو روو لە يانەى پاريس سانجێرمانى فەرنسى بكات.
لەو بارەيەوە ماركا ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە پێرێزى سەرۆك پلانيداناوە تا ركابەرى يانەى بارشەلۆنە بكات و لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە بەيڵ تواناكانى ماركۆ ڤێراتى ناوەراستكارى بەرەگەز ئيتالى بۆ وەرزى داهاتوو بەدەستبهێنێت.
چاوەرێدەكرێت يانەى مێرەنگى لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە بەيڵ ٨٠ مليۆن يۆرۆى دەستبكەوێت, بەڵام يانەى شاهانە رەزامەندى دەربريوە بەرامبەر يانەى پاريس سانجێرمان كە ئامادەيە بە ٦٠ مليۆن يۆرۆ و ڤێراتى دەستبەردارى گاريس بەيڵى ويڵزى ببن.
يانە بارشەلۆنە پێشتر ١٠٠ مليۆن يۆرۆى پێشكەش بە يانەى پاريس سانجێرمانى فەرەنسى كرد بە مەبەستى دەستبەرداربوون لە تواناكانى ماركۆ ڤێراتى بەڵام ئيدارەى يانە فەرەنسيەكە رەتيان كردەوە.
No comments: