لیڤاندۆڤسکى بەهۆى ئازارى شانیەوە راهێنانەکانى بەجێهێشتووە - Gool :: گۆڵ

728x90 AdSpace

Trending

لیڤاندۆڤسکى بەهۆى ئازارى شانیەوە راهێنانەکانى بەجێهێشتووە










رۆبەرت لیڤاندۆڤسکى پاش ١٥ خولەک بەهۆى ئازارى شانیەوە راهێنانەکانى بایرن میونشنى بەجێهێشتووە و یاریکردنى بەرامبەر ریاڵ مەدرید نادیارە.

هەردوو رۆژنامەى تى زێد و بیڵدى ئەڵمانى ئاشکرایان کردووە، رۆبەرت لیڤاندۆڤسکى پۆڵەندى، کە لە راهێنانەکانى دووشەممەى یانەى بایرن میونشن بێبەش بوو، ئەمڕۆ بە وریاییەکى زۆرەوە بەشدارى لە راهێنانەکانى یانەکەى کردووە، بەڵام دواى ١٥ خولەک بەهۆى ئازارى پێکانەکەیەوە، کە لە شانیدایە راهێنانەکانى بەجێهێشتووە.


رۆژنامەى بیڵد ئاماژەى بەوە کردووە، کە یانە باڤاریەکە ئارەزوو دەکات بۆ چەند خولەکێک بەشدارى بە لیڤاندۆڤسکى بکات لە یارى سبەینێى یانەکە بەرامبەر ریاڵ مەدرید لە چامپیۆنز لیگدا، بەڵام لە هەمان کاتدا مەترسى هەیە پێکانەکەى بەرەو قورستر بڕوات.


لیڤاندۆڤسکى ٢٨ ساڵ، کە بە ٢٦ گۆڵ لە پێشەنگى گۆڵکارانى بۆندسلیگادایە، لە یارى کلاسیکۆى بەرامبەر دۆرتمۆند لە خولى ئەڵمانیا توشى ئەم پێکانە هات و نەیتوانى لە


یاریکردن بەردەوام بێت.

لیڤاندۆڤسکى بەهۆى ئازارى شانیەوە راهێنانەکانى بەجێهێشتووە Reviewed by ramear on April 11, 2017 Rating: 5 رۆبەرت لیڤاندۆڤسکى پاش ١٥ خولەک بەهۆى ئازارى شانیەوە راهێنانەکانى بایرن میونشنى بەجێهێشتووە و یاریکردنى بەرامبەر ریاڵ مە...
Newer Post
Previous
This is the last post

No comments: