رۆژنامەى مۆندۆ: دوودڵییەکى زۆر دەستى بەسەر بەرشەلۆنەدا کێشاوە - Gool :: گۆڵ

728x90 AdSpace

Trending

رۆژنامەى مۆندۆ: دوودڵییەکى زۆر دەستى بەسەر بەرشەلۆنەدا کێشاوە



بەپێى رۆژنامەى مۆندۆ، دوودڵییەکى زۆر دەستى بەسەر یانەى بەرشەلۆنەدا گرتووە و لیۆنێل میسیش لە هەڵەکانى هێڵى بەرگرى یانەکە توڕەیە.
رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى نزیک لە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، کە پاش شکستە گەورەکەى بەرامبەر یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، دوودڵییەکى زۆر دەستى بەسەر یانەى بەرشەلۆنەدا گرتووە.
رۆژنامەکە دووپاتى کردووەتەوە، یانە کەتەلۆنیەکە بڕوایان نییە بتوانن ریمۆنتادایەکى تر لە بەرامبەر خانمە پیرەکەى ئیتاڵیا ئەنجام بدەن، هەر وەک لە بەرامبەر یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى لە قۆناغى ١٦ى چامپیۆنز لیگ ئەنجامیاندا.
هەروەها رۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکراکردووە، کە لیۆنێل میسى لە هەڵەکانى هێڵى بەرگرى یانەکەى توڕەیە، پاش ئەوەى رووبەڕووى سێ گۆڵى لەسەر یەک بوونەوە لە بەرامبەر یۆڤانتۆسدا.
رۆژنامەى مۆندۆ: دوودڵییەکى زۆر دەستى بەسەر بەرشەلۆنەدا کێشاوە Reviewed by Unknown on April 13, 2017 Rating: 5 بەپێى رۆژنامەى مۆندۆ، دوودڵییەکى زۆر دەستى بەسەر یانەى بەرشەلۆنەدا گرتووە و لیۆنێل میسیش لە هەڵەکانى هێڵى بەرگرى یانەکە توڕەیە. رۆژن...

No comments: