gool:گۆڵ
پهیجێك بۆ خزمهتكردنی وهرزش دۆستان بهبێ جیاوازی
ليۆنێل ميسى هێرشبەرى يانەى بارشەلۆنە و يەكێتى تۆپى پێى ئەرجەنتين چاوەرێى بريارى ليژنەى پێداچوونەوە دەكەن لە يەكێتى تۆپى پێى جيهانى ناسراو بە (فيفا) سەبارەت بە ئەگەرى كەمكردنەوەى سزاكەى كە بۆ ماوەى چوار يارى نێو دەوڵەتى هەڵبژاردەكەى راگيراوە.
بەپێى راديۆى (كاديناسێر) بێت ليژنەى پێداچوونەوە لە فيفا هەوڵەكانيان بۆ كەمكردنەوەى سزاكەى ميسيە بۆ دوو يارى يان سێ يارى بەهۆى ئەو فايلەى كە يەكێتى تۆپى پێى ئەرجەنتين پێشكەشى فيفاى كردوە.
هەروەها ئەوەشى ئاشكرا كردوە كە ميسى برياريداوە لە رۆژى ٣ يان ٤ى مانگى ئايارى داهاتوو سەفەر بكات بۆ زيوريخ بۆ ئەوەى وتەكانى پێشكەش بە ليژنەى پێداچوونەوە بكات و بەرگرى لە خۆى بكات.
جێگاى باسە ليژنەى سزاكان لە فيفا بريارى سزادانى ٤ ياريان بەسەر ليۆنێل ميسى سەپاند ئەويش دواى ئەوەى كە لە يارى نێوان ئەرجەنتين و شيلى لە پاڵاوتنەكان بۆ گەيشتن بە مۆنديال ميسى چەند وشەيەك بەرامبەر بە ياريدەدەرى ناوبژيوان بەكار دەهێنێت.
No comments: