گۆڵ
ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه به‌بێ جیاوازی
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی، باس له‌وه ده‌كات كه له‌دوای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی بارسێلۆنا و یوڤانتۆس له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگدا، لیۆنێل مێسی داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی پاولۆ دیبالای هاونیشتیمانییه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌و به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه به دڵی مێسی نه‌بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كورته گفتوگۆیه‌كی نێوان هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی، لیۆنێل مێسی و پاولۆ دیبالا له دوای ته‌واوبوونی یاری بارسێلۆنا و یوڤانتۆس، كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی كامپ ن‌و له بارسێلۆنا به‌ڕێوه‌چوو، ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مێسی له‌دوای یارییه‌كه ویستوویه‌تی دیبالا به‌وه رازی بكات بچێته ریزه‌كانی یانه‌ی كه‌تالۆنی، كه به‌مدواییه ده‌سته‌واره‌یه‌كی بارسای ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤانتۆس نوێكرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، مێسی به دیبالای گوتووه "حه‌زده‌كه‌م جارێكی دیكه بیر له هاتنه ریزه‌كانی بارسا بكه‌یته‌وه؟". به‌ڵام دیبالا له وه‌ڵامدا مێسی بێ‌ئومێد كردووه‌و پێیگوتووه "من له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م ده‌مێنمه‌وه، له‌وانه‌یه له كۆتایی وه‌رزدا بیر له چاره‌نووسم بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له یوڤانتۆسیش بڕۆم ناهێمه بارسا".
هه‌ندێك له چاودێران ئه‌م قسانه‌ی دیبالایان به‌وه لێكدایه‌وه كه ئه‌و كوڕه ئه‌رجه‌نتینییه ریال مه‌دریدی له بارسێلۆنا خۆشتر ده‌وێت.

No comments: