ميسى ئاشكراى دەكات, داواى گۆرينەوەى درێسى لە كام ياريزانى رياڵ مەدريد كردوە..!! - Gool :: گۆڵ

728x90 AdSpace

Trending

ميسى ئاشكراى دەكات, داواى گۆرينەوەى درێسى لە كام ياريزانى رياڵ مەدريد كردوە..!!


گۆڵ:: ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌
ئەستێرەى ئەرجەنتينى و هێرشبەرى يانەى بارشەلۆنەى لە ژيانى وەرزشيدا تەنها يەك جار داواى گۆرينەوەى درێسى لە ياريزانى يانەى بەرامبەرى كردوە و ناوى ئەو ياريزانەش ئاشكرا دەكات.
لە چەند هەفتەى رابردوو هەموان شاهێدى ئەوە بوون كە بەرگريكارانى يوڤانتۆس لەسەر درێسى ليۆنێل ميسى چۆن دەبێت بە كێشەيان كە ئەوانيش هەريەكە لە كيلينى و بۆنۆچى بوون كە لە يارى گەرانەوەى قۆناغى ٨ى خولى يانە پاڵەوانەكان بوو كە تێيدا هەردوو يانە بەبێ گۆڵ يەكسان بوون و يانەى بارشەلۆنە بەهۆى ئەنجامى يارى چوونەوە كە بە ٣-٠ كۆتايى هاتبوو ماڵئاواى لە پاڵەوانێتيەكە كرد.
بەڵام ليۆنێل ميسى كە ئەوە ئاشكرا دەكات كە تەنها يەكجار داواى گۆرينەوەى درێسى لە ياريزانانى يانەى بەرامبەر كردوە و دەڵێت: “ئەو ياريزانە نيم كە داواى گۆرينەوەى درێس بكەم, لە ژيانمدا تەنها يەكجار ئەو كارەم كردوە كە ئەويش لە زەيدان بوە”.
وتيشى: “داواى گۆرينەوەى درێس ناكەم بەڵام ئەگەر ياريزانێكى بەرەگەز ئەرجەنتينى لە يانەى بەرامبەر هەبێت ئەوا زياتر پێم باشە لەگەڵ ئەو درێسەكەم بگۆرمەوە, ئەگەر هيچ ياريزانێك داواى گۆرينەوەى درێس نەكات ئەوا بەبێ دەنگى ياريگا بەجێدەهڵێم”.
ميسى سەبارەت بەو ياريزانەى كە رێزى لێدەگرێت و زۆرترين جار داواى گۆرينەوەى درێسەكەى لێكردوە دەڵێت: “گۆتى دوو جار داواى گۆرينەوەى درێسەكەى لێكردووم, جارێك لە كامپ نۆ و جارێكى تريش لە بێرنابيۆ”.
جێگاى باسە يەكەم رووبەروو بوونەوەى ميسى و زەيدان وەك ياريزان لە يەكەم وەرزى يارى كردنى ليۆنێل ميسى و دواين وەرزى زەيدان بوو وەك ياريزانى رياڵ مەدريد لە وەرزى ٢٠٠٥-٢٠٠٦ كە لەو ساڵەدا بارشەلۆنە توانى ببێتە پاڵەوانى لاليگا و چامپيۆنزليگ.
ميسى ئاشكراى دەكات, داواى گۆرينەوەى درێسى لە كام ياريزانى رياڵ مەدريد كردوە..!! Reviewed by marwan on April 27, 2017 Rating: 5 گۆڵ:: ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ ئەستێرەى ئەرجەنتينى و هێرشبەرى يانەى بارشەلۆنەى لە ژيانى وەرزشيدا تەنها يەك جار داواى گۆ...

No comments: