گۆڵ ئامانجمان خزمهتكردنی وهرزش دۆستانه
لە یارییەکی دواخراوی خولی ئینگلتەرا کە تایبەت بوو بە هەفتەى 26 ، هەردوو یانەى مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد بە بێ گۆڵ یەکسانبون.
لەخولی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی لە یاریگاى خۆی میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد.
مانچستەر سیتی سودی لە پێکان و دورکەوتنەوەى یاریزانەکانی مانچستەر یونایتد وەرگرت و بە درێژایی یارییەکە کۆنترۆلی یاریگای گرتبوە دەست.
چەندین جاریش گەیشتە سەر گۆڵی مانچستەر یونایتد بەڵام دی خیای گۆڵچی و بەرگریکارەکان رێگر بون لە تۆمارکردنی گۆڵ لە یاریەکەدا.
لە خولەکی 83 مەروان فیلاینی بەهۆی توندو تیژیەوە کرایە دەرەوە، بەڵام گۆرانکاری لە ئەنجامی یاریەکە نەبوو.
ئەنجامی کۆتایی هەردوو یانە بە بێ گۆڵ یەکسانبون و خاڵی یارییەکەیان بە هاوبەشی دابەش کرد.
بەو ئەنجامە مانچستەر یونایتد کۆی خاڵەکانی بونە 64 خاڵ و لە پلەى پێنجەم مایەوەو مانچستەر سیتی ش کۆی خاڵەکانی بونە 65 خاڵ و ئەویش لە پلەى چوارەمدا مایەوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە مانچستەر یونایتد بۆ یاریی 24 لەسەر یەک لەخولی ئینگلتەرا نەدۆڕا بەوەش ژمارە پێوانەییەکەى وەرزی 2010 بۆ 2011 ی دوبارەکردەوە
No comments: