جيانۆلۆجى بووفۆن گۆڵپارێزى يانەى يوڤانتۆس هيوادارە لە تيروپشكەكەى سبەى هەينى كە بۆ قۆناغى نيوەى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا ئەنجام دەدرێت رووبەرووى يەكێك لە يانە سەركەوتوەكان نەبێتەوە.
لە لێدوانێكى بۆ پێگەى ميدياست بوفۆن رايگەياند: “پێدەچێت كە باشتر بێت رووبەرووى مۆناكۆ يان رياڵ مەدريد ببينەوە, هەوڵى زۆر گەورە دەدەن لە پێناو بردنەوەى نازناوەكە, بەڵام ناتوانن گۆرانكارى زۆر لە پلانى سەرەكيان, بەڵام بە پێشەوانەوە يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد لە توانايدايە هەر بۆيە رووبەروو بوونەوەيان قورس دەبێت”.
جێگاى باسە هەريەكە لە يانەكانى يوڤانتۆس و مۆناكۆ و رياڵ مەدريد پێشەنگى خولە ناوخۆييەكانى وڵاتەكانيانن, بەڵام ئەتلەتيكۆمەدريد بە جياوازى ١٠ خاڵ لە پێشەنگى لاليگاوە دوورە و خولەكەش تەنها ٦ هەفتەى ماوە.
No comments: