رامۆس پێش كلاسيكۆ درێسێكى واژۆكراوى بە ناوبژيوانى ياريەكەداوە... - Gool :: گۆڵ

728x90 AdSpace

Trending

رامۆس پێش كلاسيكۆ درێسێكى واژۆكراوى بە ناوبژيوانى ياريەكەداوە...


گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ به‌بێ جیاوازی

هەفتەى رابردوو كلاسيكۆى ئسپانيا لە نێوان دوو زلهێزەكەى ئسپانيا بەرێوەچوو لە نێو ياريگاى سانتياگۆ بێرنابيۆ كە بە سەركەوتنى يانە كەتەلۆنيەكە كۆتايى هات بە ئەنجامى سێ گۆل بە دوو گۆڵ, وە لە ياريەكەدا سێرجيۆ رامۆس لەلايەن ناوبژيوانەوەى بە كارتى سور كرايە دەرەوەى دواى ئەوەى بە توندى لە ميسى دا.
رۆژنامەى ماركاى ئسپانى بڵاوى كردەوە كە سێرجيۆ رامۆس پێش كلاسيكۆ درێسێكى واژۆكراوى بە هێرناندز ناوبژيوانى ياريەكەداوە پێش ئەوەى لە ياريەكە بە كارتى سور بيكاتە دەرەوە.
رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە رامۆس ئەو درێسەى كە واژۆى كردوە نەيبەخشيوە بە ناوبژيوان بەڵكوو ناوبژيوانەكەى راسپاردوە تا بيگەيەنێت بە دەستى خوان كارلۆس بويچيك) بەرێوەبەرى يەكێك لە ئوتێلە بەناوبانگەكانى شارى لانزاروتى كە هەمان ئەو شارەيە هێرناندز تێيدا نيشتەجێيە.
دەكرێت بڵێين هەمووكات راستى بەسەر گوماندا سەر دەكەوێت, خۆى لە خۆيدا ئەم كارەى رامۆس گوماناوى و جياواز بوو بەڵام ماركا راستى هەواڵەكەى بەو شێوەيە بڵاو كردوەتەوە و دەڵێت پێشتر بەرێوەبەرى ئوتێلەكە داواى لە رامۆس كردوە واژۆ لەسەر درێسێكى بكات و بۆى بنێرێت, ئەمەش لە هەموو وەرزشكارانى جيهان بەدى دەكرێت كاتێك هاندەرێك داواى درێسێكى لێدەكات واژۆى خۆى لەسەر دەكات و پێشكەشى دەكات.
رامۆس پێش كلاسيكۆ درێسێكى واژۆكراوى بە ناوبژيوانى ياريەكەداوە... Reviewed by marwan on April 28, 2017 Rating: 5 گۆڵ ئامانجمان خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستانه‌ به‌بێ جیاوازی هەفتەى رابردوو كلاسيكۆى ئسپانيا لە نێوان دوو زلهێزەكەى ئسپانيا بەرێوەچوو ل...

No comments: