رۆمەنیگە: تەنیا بایرن دەتوانێت ریاڵ لە چامپیۆنز لیگ بکاتە دەرەوە - Gool :: گۆڵ

728x90 AdSpace

Trending

رۆمەنیگە: تەنیا بایرن دەتوانێت ریاڵ لە چامپیۆنز لیگ بکاتە دەرەوە






رۆمەنیگەى بەرپرسى بایرن میونشن پێیوایە گەر یانەیەک هەبێت ریاڵ مەدرید بکاتە دەرەوەى چامپیۆنز لیگ، ئەوە یانەى بایرن میونشنە.
لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا، کارل هاینز رۆمەنیگەى بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى ئاماژەى بەوە کردووە، پێویستە یارییەکى تایبەت بەرامبەر یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى ئەنجام بدەن، گەر بیانەوێت سەرکەوتن بۆ قۆناغى داهاتووى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بەدەست بهێنن.
لە هەمان کاتدا رۆمەنیگە پێیوایە گەر یانەیەک هەبێت بتوانێت ریاڵ مەدرید بکاتە دەرەوەى چامپیۆنز لیگ، ئەوە تەنیا یانەى بایرن میونشنە.
بەرپرسەکەى یانە باڤاریەکە دەشڵێت چاوى بەزۆر لە راهێنەران کەوتووە، بەڵام هیچ راهێنەرێکى نەبینیوە هێندەى کارلۆ ئەنچیلۆتى راهێنەرى یانەکەى لەسەرخۆ بێت و زۆریش گەشبینە پێى.
ئەم لێدوانەى رۆمەنیگە لە کاتێکدایە، سبەى شەو بایرن میونشن لە یارى چونى قۆناغى چارەکى کۆتایى چامپیۆنز لیگدا میواندارى ریاڵ مەدرید دەکات و ئەنچیلۆتى لە ٢٠١٥وە بۆ یەکەم جارە رووبەڕووى یانە پێشوەکەى دەبێتەوە.
رۆمەنیگە: تەنیا بایرن دەتوانێت ریاڵ لە چامپیۆنز لیگ بکاتە دەرەوە Reviewed by ramear on April 11, 2017 Rating: 5 رۆمەنیگەى بەرپرسى بایرن میونشن پێیوایە گەر یانەیەک هەبێت ریاڵ مەدرید بکاتە دەرەوەى چامپیۆنز لیگ، ئەوە یانەى بایرن میونشنە. ل...

No comments: