ئینریکی: کلاسیکۆ وەک یارى کۆتاییە بۆ بەرشەلۆنە... - Gool :: گۆڵ

728x90 AdSpace

Trending

ئینریکی: کلاسیکۆ وەک یارى کۆتاییە بۆ بەرشەلۆنە...


گۆڵ
بۆ خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستان به‌بێ جیاوازی

لویس ئینریکى راهێنەرى بەرشەلۆنە ئەنجامى یارى کلاسیکۆ بە کاریگەر دادەنێت لەسەر دیاریکردنى براوەى نازناوى خولى ئیسپانیا.
لە کۆنفرانسێکى هەوالیدا لویس ئینریکى راهێنەرى بەرشەلۆنە ئاشکراى کرد، ئەنجامى یاری کلاسیکۆ کاریگەرى راستەخۆى هەیە لەسەر دیاریکردنى پاڵەوانى ئەم وەرزى خولى ئیسپانیا.
ئینریکی وتیشی "بەرشەلۆنە هەمیشە لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاستێکى بەرزى پێشکەش دەدات و لەم یاریەشدا یاریزانانى یانەکەم بەباشی مامەڵە لەگەل بارودۆخەکە دەکەن".
ئینریکی باسی لەوەش کرد، بەبێ نیمار یانەکەى ئامادەیە بۆ کلاسیکۆ و پێکهاتەیەکى باشی ئامادەکردووە بۆ رووبەرووبونەوەى ریاڵ مەدرید.
لەکۆتایی لێدوانەکەشدا ئینریکى تەئکیدی کردەوە کە یارى لکلاسیکۆ هاوشێوەى یارى کۆتاییە بۆ تیپەکەى و بەهەموو توانایەکیانەوە هەوڵى بردنەوە دەدەن.
ئینریکی: کلاسیکۆ وەک یارى کۆتاییە بۆ بەرشەلۆنە... Reviewed by marwan on April 22, 2017 Rating: 5 گۆڵ بۆ خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستان به‌بێ جیاوازی لویس ئینریکى راهێنەرى بەرشەلۆنە ئەنجامى یارى کلاسیکۆ بە کاریگەر دادەنێت لەسەر دیا...

No comments: