گۆڵ
بۆ خزمه‌تكردنی وه‌رزش دۆستان به‌بێ جیاوازی
رابیته‌ی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان له ئینگلته‌را، ناوی پاڵێوراوانی بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزان له پرێمه‌رلیگ بۆ ئه‌م وه‌رزه راگه‌یاند، لیسته‌كه له 6 ئه‌ستێره‌ی پریِمه‌رلیگ پێكهاتووه، كه ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دره‌وشاونه‌ته‌وه.
له‌م راپۆرته‌دا ئاماره‌كانی هه‌ریه‌ك له‌و 6 پاڵێوراوه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین هه‌ر یه‌كێكیان له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگدا چی كردوو؟. پاڵێوراوه‌كان بریتین له هه‌ریه‌ك له: ئیدین هازاردی به‌لجیكی (چێڵسی)، رۆمیلۆ لۆكاكۆی به‌لجیكی (ئێڤێرتۆن)، زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی سوێدی (مانچێسته‌ر یونایتد)، ئه‌لێكسیس سانچێزی چیلی (ئارسیناڵ)، نگۆلۆ كانتیی فه‌ره‌نسی (چێڵسی) و هاری كینی ئینگلیزی (تۆتێنهام).
گۆڵ تۆماركردن
لۆكاكۆ له‌پێش ركابه‌ره‌كانی دێت له تۆماركردنی گۆڵدا، ئه‌و تاوه‌كو ئێستا 25 گۆڵی له 32 یاری تۆماركردووه، له‌دوای ئه‌و هاری كین به 20 گۆڵ، ئینجا سانچێز به 18 گۆڵ، ئیبراهیمۆڤیچ به 17 گۆڵ و دواجار هازارد به 14 گۆڵ.
دروستكردنی گۆڵ
سانچێز 9 پاسی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی داوه‌ته هاوڕێكانی، له‌دوای ئه‌و لۆكاكۆ و ئیبراهیمۆڤیچ دێن به 6 پاس، هازارد و هاری كینیش هه‌ریه‌كه‌و به 5 پاسی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه.
دروستكردنی ده‌رفه‌ت
سانچێز له پێش هه‌مووان دێت به دروستكردنی 73 ده‌رفه‌ت بۆ هاوڕێكانی، ئینجا هازارد دێت به 66 ده‌رفه‌ت، دواتر ئیبراهیمۆڤیچ دێت به 47 ده‌رفه‌ت، لۆكاكۆ به 40 ده‌رفه‌ت و له دواوه‌ش هاری كین دێت به 33 ده‌رفه‌ت.
شووت لێدان
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ زۆرترین هه‌ڕه‌شه‌ی له ركابه‌ره‌كانی كردووه به 118 شووت، ئینجا سانچێز دێت به 103 شووت، لۆكاكۆ به 90 شووت، هاری كین به 73 شووت و هازارد له كۆتاییه به 66 شووت.
یاریكردن به یاریزانان
هازارد به جیاوازییه‌كی زۆر له‌پێش هه‌موو ركابه‌ره‌كانی دێت، به رتبوونی 131 جار له ركابه‌ره‌كانی، ئینجا سانچێز به 89 جار، لۆكاكۆ به 61 جار، هاری كین به 27 جار و دواتر ئیبراهیمۆڤیچ به 18 جار.
ره‌وشی تیپ
به دڵنیاییه‌وه هازارد له پێشه‌وه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی پێشه‌وایه‌تی چێڵسی كرد بۆ پله‌ی یه‌كه‌م به جیاوازی 7 خاڵ له تیپه‌كه‌ی هاری كینی تۆتنهام، مانچێسته‌ر یونایتد، ئارسیناڵ و ئێڤێرتۆن بۆ پله‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌فته‌م كشانه‌وه، به‌مه‌ش هه‌موویان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌شداری نه‌كردنیان له چامپیۆنزلیگ له وه‌رزی داهاتوو له‌سه‌ره.
ئه‌نجامی كۆتایی
هازارد و سانچێز تاوه‌كو ئێستا یه‌كسانن، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌و دووجار له پله‌ی یه‌كه‌م هاتن، به‌ڵام ره‌وشی چێڵسی و نزیكبوونه‌وه‌ی له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، به‌لای هازارد ده‌بێت زیاتر، بۆ ئه‌وه‌ی له 23 ئه‌و مانگه خه‌ڵاته‌كه به‌ده‌ستبێنێت.

No comments: