توڕه‌بوونه‌كه‌ی لوكاس ڤازكێزی یاریزانی ریال مه‌درید له
یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر خیخۆن سه‌رنجی میدیاكانی راكێشا، یاریزانه‌كه‌ش هۆكاری توڕه‌بوونه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
لۆكاس ڤازكێز دوای ئه‌وه‌ی له خوله‌كی 70 گۆڕانكاری پێكرا و له یاریگه هاته ده‌ره‌وه، به‌شێوه‌ی سه‌یر هه‌ڵچوو و توڕه‌بوو، ته‌نانه‌ت به‌ربووه كورسییه‌كه‌شی، ئه‌وكات كه یاریگه‌ی جێهێشت ئه‌نجامه‌كه (2 ـ 2) بوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 16 نیسانی 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، به پشتبه‌ستن به لێدوانێكی لۆكاس ڤازكێز جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و یاریزانه له زێدانی راهێنه‌ر توڕه‌نه‌بووه، به‌ڵكو له ئاستخراپی تیپه‌كه‌ی توڕه‌بووه.
ڤازكێز كه له‌م یارییه‌دا له شوێنی گاریس به‌یل یاری كرد، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كه‌یه‌وه له زیزۆی راهێنه‌ر توڕه بووبێت، ده‌شڵێت: من هه‌رگیز به‌هۆی كه‌می یاریكردنه‌وه توڕه نابم، به‌س كاتێك له یاریگه هاتمه ده‌ره‌وه زۆر دڵته‌نگ بووم، بۆیه كه‌وتمه گیانی كورسییه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئارامببمه‌وه.
ریال مه‌درید له دوایین یاری خۆی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی زۆر به زه‌حمه‌ت به ئه‌نجامی (2 ـ 3) گۆڵ له سپۆرتینگ خیخۆنی برده‌وه.
No comments: