باوزاى راهێنەرى لە کارخراوى ئەرجەنتین پێیوایە هەڵبژاردەى وڵاتەکەى سەرکەوتن بۆ مۆندیالى ٢٠١٨ بەدەست دەهێنێت.
رۆژێک دواى دوورخستنەوەى لە پۆستى راهێنەرایەتى هەڵبژاردەى تۆپى پێى ئەرجەنتین، ئیدگاردۆ باوزا لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوە کرد، کە هەڵبژاردەى وڵاتەکەى سەرکەوتن بۆ جامى جیهانى ٢٠١٨ى روسیا بەدەست دەهێنێت.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا باوزا ستایشى یاریزانانى تانگۆى کرد و پێیوایە ئەم نەوەیەى ئەرجەنتین هەرچەندە دوو یارى کۆتاییان لەدەستداوە، بەڵام توانیویانە هەموو ئاستى خۆیان لە پێناو هەڵبژاردەکەیاندا بەکاربهێنن.
باوزاى ٥٩ ساڵ، لە مانگى ئابى رابردوودا پۆستى راهێنەرایەتى ئەرجەنتینى پێ بەخشرا و لە ئێستاشدا خۆرخى سامپاوڵى راهێنەرى یانەى سیڤیلیە بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ گرتنەوەى جێگەکەى.
No comments: