نەشتەرگەرییەکى سەرکەوتوو بۆ مارک بارترا ئەنجامدرا - Gool :: گۆڵ

728x90 AdSpace

Trending

نەشتەرگەرییەکى سەرکەوتوو بۆ مارک بارترا ئەنجامدرا


یانەى دۆرتمۆند رایگەیاند نەشتەرگەرى بۆ مارک بارتراى بەرگریکارى یانەکەى ئەنجامدراوە، کە لە تەقینەوەکانى دوێنێدا بریندار بوو.
پاش ئەوەى دوێنێ سێشەممە بەهۆى تەقینەوەى سێ بۆمبى چێنراو لە نزیک پاسى یاریزانانى یانەى بڕوسیا دۆرتمۆندى ئەڵمانى، مارک بارتراى ئیسپانى بەرگریکارى یانەکە بریندار بوو، ناوبراو نەشتەرگەرییەکى سەرکەوتووى لە قۆڵى راستیدا بۆ ئەنجامدراوە.
یانەى دۆرتمۆند لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، بارترا بەهۆى کەوتنى شوشەى شکاوى پاسى یانەکەوە بریندار بووە و سەرۆکى یانەکەش رونیکردووەتەوە، کە یاریزانە ئیسپانیەکە تاکە قوربانى رووداوەکە بووە.
یانەکە هیچ وردەکارییەکى ترى لە سەر ماوەى چاکبوونەوەى باتراى ٢٦ ساڵ و دوورکەوتنەوەى لە یاریگاکان ئاشکرا نەکردووە، کە لە سەرەتاى ئەم وەرزەدا لە یانەى بەرشەلۆنەوە پەیوەندى پێوەکرد، بەڵام لە یارییەکەى ئەمشەوى بەرامبەر مۆناکۆ لەخولى یانە پاڵەوانەکان بێبەش دەبێت.
نەشتەرگەرییەکى سەرکەوتوو بۆ مارک بارترا ئەنجامدرا Reviewed by ramear on April 12, 2017 Rating: 5 یانەى دۆرتمۆند رایگەیاند نەشتەرگەرى بۆ مارک بارتراى بەرگریکارى یانەکەى ئەنجامدراوە، کە لە تەقینەوەکانى دوێنێدا بریندار بوو. پاش ئەوەى...

No comments: