له‌دوای ئه‌وه‌ی له یاری به‌رامبه‌ر مه‌له‌گا نه‌یمار داسلیڤا ئه‌ستێره‌ی به‌رشه‌لۆنه كارتی سووری وه‌رگرت له كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌دا چه‌پڵه‌ی بۆ ناوبژیوانی چوره‌م لێدا،ئه‌و حاڵه‌ته به سوكایه‌تی به ناوبژیوان هه‌ژماركرا هه‌ر بۆیه بڕیاری سزادانی بۆ سێ یاری له خولی ئیسپانی درا.
دوای ئه‌وه كاربه‌ده‌ستانی بارسا هه‌وڵی خۆیان دا له دادگای وه‌رزشی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و سزایه كه‌م بكه‌نه‌وه به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بوو.
بۆیه ئه‌مڕۆ بۆ دواجار كاربه‌ده‌ستانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه هانایان برده به‌ر دادگای باڵا (CSA) به‌ڵام ئه‌م دادگایه له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ماندا پشویه‌تی،ئه‌ندامانی ئه‌م دادگایه كه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێ 6 كه‌س بن ئه‌گه‌ر هاتوو سبه‌ی چوار كه‌س كه‌متر بن به‌هۆی پشووه‌وه ئه‌وا دادگاكه كۆنابێته‌وه،بۆیه بڕیار نادرێ له‌سه‌ر سزادانی یان نا.
چه‌ندین پارێزه‌ر و نوسه‌ری كه‌ته‌لۆنی داوایان كردووه كه ئه‌گه‌ر بڕیار نه‌درا له‌سه‌ر سزادانی نه‌یمار ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر بارسا كه نه‌یمار بانگهێشت بكات بۆ كلاسیكۆ.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه بارسا ده‌توانی یاری به نه‌یمار بكات له كلاسیكۆ چونكه دادگا به ته‌واوی بڕیاره‌كه‌ی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه.
No comments: