ئەلێگرى راهێنەرى یۆڤانتۆس شایستەى تیپەکەى لە بردنەوەى بەرامبەر بەرشەلۆنە دووپاتکردەوە.
ماسیمیلیانۆ ئەلێگرى راهێنەرى بەرشەلۆنە ئاشکراى کرد، بردنەوەی یۆڤانتۆس بەرامبەر بەرشەلۆنە باشترین ئەنجام بووە و یانەکە رێزێکى زۆرترى لە ئەوروپا پەیدا کردووە.
ئەلێگرى وتیشی "بۆ یارى داهاتوو بارى دەرونى یاریزانان ئامادەدەکەم و هەوڵ دەدەین بە ئارامیەوە مامەڵە لە گەڵ بەرشەلۆنە بکەین لە یاریگاى خۆیان".
راهێنەرەکەى خانمە پیرەکە رەتیشیکردەوە یانەکەى سەرکەوتنى بۆ قۆناغى داهاتوو مسۆگەر کردبێت و ئاماژەى بە گرنگی 90 خولەکى یارى گەڕانەوەدا لە یاریگاى یانە ئیسپانیەکەدا.
ئەم لێدوانى ئەلێگرى راهێنەرى یۆڤانتۆس لە کاتێکدایە، یانەکەى بە ئاستێکى باشدا تێدەپەرێت و لەسەر ئاستى خولى ئیتاڵیا و چامپیۆنزلیگ لە یاریگاکەى دووچارى هیچ شکستیک نەهاتووە.
No comments: