فیفا و یوفا ئیدانەى تەقینەوەکانى دۆرتمۆندیان کرد - Gool :: گۆڵ

728x90 AdSpace

Trending

فیفا و یوفا ئیدانەى تەقینەوەکانى دۆرتمۆندیان کرد


یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا و جیهان ئیدانەى تەقینەوەکانى دۆرتمۆندیان کرد، کە بەهۆیەوە یاریزانێکى یانە ئەڵمانیەکە بریندار بوو.
جیانى ئنفانتینۆى سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى جیهان رایگەیاند، کە دڵەکانى فیفا لەگەڵ دۆرتمۆند و هاندەرەکانیەتى، پاش ئەوەى رووبەڕووى سێ بۆمبى چێنراو بوونەوە، پێش یارى یانەکە بەرامبەر مۆناکۆى فەڕەنسى لە خولى یانە پاڵەوانەکان.
سەرۆکى ناوبراو هیواى زوو چاکبوونەوەى بۆ مارک بارتراى بەرگریکارى دۆرتمۆند خواست، کە لە تەقینەوەکاندا دەستى راستى بریندار بوو.
لەلایەکى ترەوە ئەلکسەندەر سیفیرینى سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا پاش ئیدانەکردنى تەقینەوەکان ئاماژەى بەوە کردووە، کە دواخستى یارى نێوان دۆرتمۆند و مۆناکۆ لە جێگەى خۆیدا بووە، لەبەرئەوەى سەلامەتى یاریزانان و بەرپرسان و هاندەرانى یانەکان لە پێش هەموو شتێکەوەیە.
دوێنێ سێشەممە پێش ئەنجامدانى یارى نێوان دۆرتمۆند و مۆناکۆ، سێ بۆمبى چێنراو لە نزیک پاسى یاریزانانى یانە ئەڵمانیەکە تەقینەوە و بەهۆیەوە بارترا برینداربوو، یارییەکەش بۆ ئەمڕۆ کاتژمێر حەوت و ٤٥ خولەکى شەو دواخرا.
فیفا و یوفا ئیدانەى تەقینەوەکانى دۆرتمۆندیان کرد Reviewed by ramear on April 12, 2017 Rating: 5 یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا و جیهان ئیدانەى تەقینەوەکانى دۆرتمۆندیان کرد، کە بەهۆیەوە یاریزانێکى یانە ئەڵمانیەکە بریندار بوو. جیانى ئنفان...

No comments: