ئنريكى بۆ بەرامبەر يوڤانتۆس چوار ياريزان دوور دەخاتەوە.. - Gool :: گۆڵ

728x90 AdSpace

Trending

ئنريكى بۆ بەرامبەر يوڤانتۆس چوار ياريزان دوور دەخاتەوە..



ئەم شەو لە يارى گەرانەوەى قۆناغى ٨ى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا چارەنووسى هەردوو يانەى بارشەلۆنە و يوڤانتۆس يەكلايى دەبێـتەوە ئەمە لە كاتێكدايە كە يانەى يوڤانتۆس چانسى زياترە چونكە لە يارى چوون بە سێ گۆڵى بێبەرامبەر لە يانەى بارشەلۆنەى بردەوە.
لە ئێستادا لويس ئنريكى راهێنەرى يانەى بارشەلۆنە ليستى فەرمى ناوى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى بۆ بەرامبەر خانمە پيرەكە ئاشكرا كردوە و تێيدا چوار ياريزانى لە ليستەكەدا دورخستوەتەوە كە ئەوانيش (جۆردى ماسيپ و ماتيۆ) بەهۆى هاكارى تايبەتى و (ڤيداڵ و رافينا)ش بەهۆى پێكان, هەروەها لە بەرامبەردا كارليس ئەليناى بانگهێشت كردوە.
ليستى فەرمى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى بارشەلۆنە بۆ بەرامبەر يوڤانتۆس:
گۆڵپارێز/ شتيگن, سيليسين.
بەرگرى/ ماسكێرانۆ, پيكێ, ئۆمتيتى, لوكاس دينێ, ئەلبا, رۆبێرتۆ, ئەلينا.
ناوەراست/ بۆسكێس, راكيتيچ, ئنێستا, دينيس سوارێز, تۆران, گۆمێز.
هێرشبەر/ ميسى, سوارێز, نيمار, ئەلكاسێر.
ئنريكى بۆ بەرامبەر يوڤانتۆس چوار ياريزان دوور دەخاتەوە.. Reviewed by marwan on April 19, 2017 Rating: 5 ئەم شەو لە يارى گەرانەوەى قۆناغى ٨ى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا چارەنووسى هەردوو يانەى بارشەلۆنە و يوڤانتۆس يەكلايى دەبێـتەوە ئەم...

No comments: